وه‌زیری ته‌ندروستی: سەرۆکی حکومەت قیدەمێکی بەخشیە ئەو پزیشک و کارمەندانەی نەخۆشەکانی کۆرۆنا چارەسەر دەکەن
پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی:
* سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ به‌خشینی قیدهمێك به هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن.
* وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سوپاسی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكان ده‌كه‌ین.
* سه‌ری رێز بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
* تا ئێستا 350 كه‌س له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.
* داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، تكا ده‌كه‌ین خۆتان بپارێزن و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستانه.
* خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زیاتر له چوار هه‌زار حاڵه‌ت له ژێر چاره‌سه‌رن.
* دوو رێنمایی زۆر گرنگ هه‌یه، یه‌كه‌میان دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و دووه‌میان دانانی ماسكه.
* لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا بڕیاریدا رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام بن و هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی هۆشیاری ته‌ندروستی راده‌گه‌یه‌نین. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
* ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر ترسناكه بۆ ئه‌وانه‌ی باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
* لیژنه‌ی باڵا بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له پشتیوانیكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دابینكردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان. تا ئێستا %95ی پێداویستییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابین كراوون.
* پێدانی سووپاس و پێشخستن بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی.
* قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان به‌رده‌وام ده‌بێت.
* بڕیاری كه‌ره‌نتین كردن له ماڵه‌وه ده‌ركرا. هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی گه‌شتیارن له ده‌ره‌وه دێنه‌وه ده‌بێت له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، وه‌زاره‌ت رێنمایی پێویستیان بۆ ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به نه‌خۆشان نه‌بن و نه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه. له لایه‌ن پزیشكانی تایبه‌ته‌وه له ماڵه‌وه چاودێری ده‌كرێن. ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بێت له سه‌ردانی نه‌خۆشخانه، پێویست ناكات ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان هه‌بێت و دوای تێست كردن ده‌توانن له ماڵی خۆیان بمێننه‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
K24
