سەرۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له سەرۆک کۆماری میسر ده‌كات
لە سەردانەکەیاندا هێمن هەورامی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەحمەد حارس، كۆنسوڵی گشتیی میسر لە هه‌رێمی كوردستان گه‌یانده کۆنسوڵخانه و لەڕێگەی کۆنسوڵخانه‌وه بۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر و وه‌زارەتی ده‌ره‌وه‌ی میسر و گەلی میسر، هیوای خواست ئەمە دواناخۆشییان بێت و ڕۆڵی خوالێخۆشبوو له ماوه‌ی كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی په‌یوه‌ندییە سیاسیی و ئابووری و كولتوورییەکانى نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی میسر به‌رز نرخاند، هیوای خواست ئه‌مه دواناخۆشییان بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هەردوولا بە پەیوەندییە مێژووییەکان لەسەر بنەمای رێزگرت و پشتیوانی و هاوکاریی تەوەرێکی دیکەی سەردانەکە بوو.
باسنيوز
