تەندروستیی ڕانیە: ئافرەتێک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

تەندروستیی ڕانیە: ئافرەتێک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ ئافرەتێکی لە سنووری قەزای ڕانیە دوای مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

تەھا محەمەد، گوتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ۱۳ـ٧ـ٢٠٢٠ ئافرەتێکی تەمەن 67 ساڵان و دانیشتووی شاری ڕانیە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا".

گوتیشی: "ئافرەتەکە نەخۆشیی درێژخایەنی ھەبووە و بە کاریگەیری پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست داوە".

باسی لەوەش کرد: "لە سەرەتای تۆمارکردنی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا ئەوە ١٣هەمین ھاووڵاتییە بە پەتای کرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گیان لەدەست بدات".













باسنیو



Top