دوو بەرپرس لە مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لەکار لادران

دوو بەرپرس لە مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لەکار لادران
ئەمڕۆ دووشەمە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستانەوە هەر یەك لە بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لەسەر كار لابراون و ڕووبەڕووی لێكۆڵینەوە دەكرێنەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە 13/7/2020، هەر یەك لە بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە مەرزی پەرێزخان، بڕیاری دەست لەكار هەڵگرتنیان بۆ دەكرێت و لادەبرێن بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت."

گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ دەست بەكاربوون بۆ دووكەسی تر دەكرێت تا ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان تەواو دەبێت، ئەوكات بڕیار دەدرێت لادانیان بكرێتە بڕیاری یەكجاری، یاخود بە پێچەوانەوە."

لەسەر هێنانی خۆراكی نەشیاوی ئێرانی و بەنزینی خراپ لە ماوەكانی رابرودا تۆمەتی گەندەڵی و كەمتەرخەمی دەخرایە پاڵ هەریەك لە حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان".











باسنیوز



Top