بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: ڕاگیرانی گەشتیاری زیانی زۆری بە فڕۆکەخانە و تەواوی کۆمپانیاکانیش گەیاندووە
لەمبارەوە تەلار فایق، بەریوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ دووشەممە 2020.713 ڕای گەیاند: "لە ماوەی ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ٤٤ هەزار هاووڵاتی و شەش هەزار تۆن کارگۆ هاتوچۆیان پێ کراوە و هەزار و 700 فڕۆکەش هاتوونەتە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە".
تەلار فایق، ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامین لە گەشتەکان و تەنها گەشتی گەشتیاران وەستاوە، بەڵام کارگۆ و وەفدەکان و تیمی تەندروستی و بەدەرکراوەکان بەردەوامن و هاتوچۆ دەکەن".
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر باسی لەوەش کرد: "دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی ماوەی ڕاگیرانی گەشتەکانی بۆ ٢٢/٧/٢٠٢٠ درێژ کردەوە و ئێمەش پاباندی ئەو بڕیارەین".
باسنيوز
