پێشنیازە یاسایەک بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری ھەرێمی کوردستان درایە پەرلەمان
زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە خاوەنی پێشنیازە یاساکەیە رایگەیاند: "بۆ یەکەمجار پیشنیازی یاسایەک بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور، دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان".
ئەو پەلەمانتارە گوتیشی: "ئەو پێشنیازە یاسایە لە ٣١ ماددە پێکھاتوە کە بە ھەماھەنگی لە نێوان مامۆستایان و پسپۆڕانی بواری شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ھەرێمی کوردستان و ھەولێر ئامادە کراوە".
لەبارەی کاتی دەنگدان بە پێشنیازە یاساکە زێدان برادۆستی، ڕای گەیاند بە ئیمزای٤٠ پەرلەمانتار پێشیازەکە یاساکە ئامادە کراوە و لەم نزیکانە دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
باسنیوز
