فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتیی ھەولێر ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دەکات
ئەمڕۆ دووشهممه 13/7/2020، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتیی ھەولێر لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی بەشەکانی پاسپۆرت، تەندروستی و ئاسایشی فڕۆکەخانە سەبارەت بە ئامادەکارییەکان لەکاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان کۆدەبێتەوە.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک ڕێنوێنیی تایبەت بە گەشته ئاسمانییهكان داناوه، ههروهها ڕێوشوێنە گیراوەته بەر بۆ ئەوەی بەپێى ئەو ڕێکارانە گەشتەکان دەست پێبکەنەوە.
بڕیاریش وایه كاتژمێر 12ى نیوهڕۆى ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتیی ههولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا وردەکاریی ڕێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بخاتە ڕوو.
باسنیوز
