ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك بڵاو كردەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/7/2020، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و، تێیدا هاتووه‌: "ماوەیەكە لەلایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارێكه‌وه‌ پرسیارمان لێ دەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك، ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەیه‌نین، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نەهاتووە".

وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادە نییە لەژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت".








باسنيوز
Top