بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی گشتیی دووکان تووشی كۆرۆنا بوو

بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی گشتیی دووکان تووشی كۆرۆنا بوو
قایمقامیەتی قەزای دووكان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه‌ بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی گشتیی دووکان تووشی كۆرۆنا بووه‌.

قایمقامیەتی قەزای دووكان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ ، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، د. محەمەد ئەحمەد هەمەوەندی، بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی گشتبی دووکان و سەرۆکی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قەزایە، تووشی په‌تاى کۆرۆنا بوو.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکان و سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە قەزاكە، دوای چەند ڕۆژێک لە تووشبوونی بە كۆرۆنا، ئێستا بە تەواوی چاک بووەتەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەوامی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە.





باسنيوز
Top