لە سێ مانگدا 450 کیلۆ زێڕ لە بازاڕەکانی دهۆک فرۆشراوە

لە سێ مانگدا 450 کیلۆ زێڕ لە بازاڕەکانی دهۆک فرۆشراوە
هاونیشتمانییانی دهۆک روویان لە فرۆشتنی زێڕەکانیان کردووە، سەندیکای زێڕەنگرانیش دەڵێت، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 450 کیلۆ زێڕ لە بازاڕەکانی دهۆک فرۆشراوە.

شێخ عەبدولسەلام، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران - لقی دهۆک راگەیاند، کاتی داعش خەڵک زۆر زێڕی دەفرۆشت، دوای دوو ساڵ لە کۆتاییهاتنی داعش خەڵک کەمتر زێڕەکانیان دەفرۆشت، بەڵام ئێستا دوو بۆ سێ مانگە خەڵک زێڕی خۆیان زۆر دەفرۆشن و لە ماوەی مانگێکیشدا 150 کیلۆگرام زێڕ لە بازاڕدا فرۆشراوە.

بەپێی ئامارەکانی سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان مانگانە دوو هەزار و 500 کیلۆگرام زێڕ بۆ تورکیا و ئیمارات دەنێردرێت و لەبەرامبەردا 80 بۆ 12 کیلۆ هاوردە دەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار و 600 پێشانگەی زێڕ و 46 کۆمپانیای هەناردە و هاوردەکردنی زێڕ و ئەڵماس لە هەرێمی کوردستان هەن.








رووداو
Top