لە سلێمانی نزیکەی دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، لە رۆژی 13-05-2020 تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە 12-07-2020 دوو هەزار و 857 کەس چاکبوونەتەوە.
تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە نۆ هەزار و 455 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 326 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها جگەلەو 1990 تووشبووەی کۆرۆنا سێ هەزار و 378 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە.
پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای تێدایە. تاوەکو ئێستا شەش هەزار و 515 کەس لە پارێزگاکە تووشی کۆرۆنا بوون. هەروەها بەو هەزار و 990 تووشبووە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 439 کەس. ئێستا دوو هەزار و 808 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و پزیشکان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە باشترین چارەسەر بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامکە و دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵخی.
رووداو
