نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سه‌رکكۆمارى ميسر دەکات
لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاماژەی بە هۆکاری گیان لەدەستدانی کۆنسوڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر نەکردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12-07-2020، پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆکكۆمارى ميسر كرد و تيايدا بۆ كۆچى دوايى ئه‌حمه‌د حارس كۆنسوڵى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له سیسی كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه دوێنێ له ميسر كۆچى دوايی كرد.
نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها پرسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووش كرد و "له هه‌ردوو پرسه‌نامه‌كه‌دا هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ييى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى خێزان و كه‌سوكارى بداته‌وه."
رووداو
