كونسوڵی میسر له‌ هه‌ولێر كۆچی دواییكرد

كونسوڵی میسر له‌ هه‌ولێر كۆچی دواییكرد
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر راگه‌یاند، كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ قاهیره‌ كۆچی دواییكردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی میدیاییدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر "ئه‌حمه‌د جیهاد حارس"ی راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و دۆستانی كرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ باره‌ی كۆچكردووه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌حمه‌د جیهاد سیمبوڵی كاركردن و تێكۆشان بوو له‌ پێناو وڵات و به‌ درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له‌ دیوانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و له‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كاندا به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.









K24
Top