وەزارەتی تەندروستی: 14 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 138ی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان، چارەسەرکراوان و مردووانی کۆرۆنا بەمشێوەیە:
دوو هەزار و 298 پشکنینی نوێ ئەنجامدراون، کە بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیە:
هەولێر: 714 پشکنین
دهۆک: 648 پشکنین
سلێمانی: 548 پشکنین
ئیدارەی گەرمیان: 268 پشکنین
هەڵەبجە: 55 پشکنین
ئیدارەی راپەڕین: 65 پشکنین
254 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیەن:
سلێمانی: 141 تووشبوو
هەولێر: 85 تووشبوو
هەڵەبجە: 18 تووشبوو
دهۆک: 10 تووشبوو
ئەو 14 تووشبووەی کۆرۆناش کە گیانیان لەدەستداوە، پێنجیان لە هەولێر، پێنجیان لە سلێمانی و چواریان لە ئیدارەی گەرمیان بوون.
هاوکات 84 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، کە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
هەولێر: 68 کەس
دهۆک: 6 کەس
ئیدارەی گەرمیان [سلێمانی]: 5 کەس
هەڵەبجە: 5 کەس
تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نۆ هەزار و 455 تووشبوو، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 378 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 326 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
