لە دهۆک شەش تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
حهمزه رهزیكى، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکید گوتی: "ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ٧ی ٢٠٢٠، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".
ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 190 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنها 88 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.
باسنیوز
