پاركەكانی هەولێر بە رووی خەڵك دەكرێنەوە

پاركەكانی هەولێر بە رووی خەڵك دەكرێنەوە
بەڕێوەبەری پارک و ئەندازەکانی هەولێر ئاشکرای دەکات بە هەندێك مەرج پاركەكان بۆ پشوودانی خەڵك دەكرێنەوە.

ئەندازیار ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پارک و ئەندازەکانی هەولێر ڕایگەیاند: "دووبارە پاركەكان بە مەرجی پابەند بوونی تەندروستی بە رووی خەڵك دەكرێنەوە، لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 11ی شەو كراوە دەبن، دەبێت خەڵك ماسك بپۆشن، هەروەها نێوانی خەڵك بە لایەنی كەمەوە مەتر و نیوێك بێت و قەڵەباڵغی نەكەن و چاودێری منداڵەكانیان بكەن لە كاتی یاری كردن".

گوتیشی: "زیاتر لە مانگێكە بە بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر پاركەكان داخراون، بەڵام ئێستا بە رێنوێنی تازە كراونەتەوە".

ڕێبین ئەحمەد، ئاشكراشیكرد، کە لە ئێستادا بە هیچ جۆرێك مۆڵەت نادرێت لە پاركەكان ئاهەنگی هاوسەرگیری و شەكراو خواردنەوە بەرێوە بچێت، تەنها لە پێش پاركی سامی عەبدولرەحمان شوێن هەیە بوک و زاوا دەتوانن وێنە بگرن.

بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی شارەوانی، 364 پارک و باخچە لە نێو شاری هەولێردا هەیە.














باسنیوز




Top