لە میرگەسۆر ڕێكخراوێك هەڵمەتێكی دابەشكردنی دەمامک و دەستكێشیان بەڕێوە برد
كاژین جەلال، سەرۆكی رێكخراوی زبارە، لەبارەی هەڵمەتەكەیانەوە ڕایگەیاند: "وەك رێكخراوی زبارە بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر بە پێویستمان زانی هەڵمەتێكی لەو شێوەیە ئەنجام بدەین لە سنووری ئەو قەزایە بە تەواوی سنوورەكە لە دەڤەری "بارزان و بلێ و شێروان مەزن و سێلكێ و شانەدەر و گۆڕەتوو" بەتەواوی بە گوندەكانیشەوە لێی سوودمەند بوون، كە نزیكەی ٤ هەزار دەمامک و دەستكێشمان دابەش كرد.
گوتیشی: "لە هەڵمەتەكەدا جگە لە دابەشكردنی دەمامک و دەستكێش بەشێكیشی تایبەت بوو بە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان وەك خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەویش بە هەڵواسینی پۆستەر و وێنە لە سەر دیوارەكان و پێدانی ڕێنمایی تەندروستی. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی هەڵمەتەكەمان تایبەت كردبوو بە ئەو قوتابیانەی بەشدار بوون لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، ئەوانیش بەهەمان شێوە ماسك و دەستكێشیان پێ درا و ڕێنماییە تەندروستییەكانیان بۆ شی كرایەوە".
كاژین جەلال ئاماژەی بۆ ئەوەش: "كرد كە لە بەرنامەیان دایە تاكوو تاقیكردنەوەكان كۆتایی دێن لەو هەڵمەتەیان بەردەوام دەبن و سەردانی پەروەردەكانی تریش دەكەن.
رێكخراوی زبارە یەكێكە لە رێكخراوە خۆبەخشەكانی هەرێمی كوردستان كە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن چەند گەنجێكی خۆبەخشەوە دامەزراوە و لە بوارەكانی لاوان و پەروەردە و ژینگەدا كار دەكات.
باسنیوز
