مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی: 100 مەترییەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی حكوومەت سلێمانیی فەرامۆش نەكردووە
د. فه‌رهاد تۆفیق، مامۆستای زانكۆی سلێمانی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ڕايگەیاند: "هێڵه‌كانی هاتوچۆی گشتی له سلێمانی زۆر خراپن و كه‌م به‌كار ده‌هێنرێن، بۆیە خه‌ڵك پشت به گواستنه‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌به‌ستن و به‌پێی دیزاینی كۆن، پرسی رێگەوبانی سلێمانی توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێلەی نییه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر داخلی سلێمانی كراوه و به‌هۆی هه‌بوونی چەند مه‌رزێك له سنووری ئەو شاره، ئه‌و ئۆتۆمبێلانەی له ئێرانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و باشووری عێراق ده‌ڕۆن، ده‌بێت له سلێمانییه‌وه بڕۆن".
ئەو مامۆستای زانکۆ ڕوونی كردەوە: "پیشه‌سازییەکی زۆر له سلێمانی هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه‌رتی چیمه‌نتۆ و شیش، ئەمەش وای كردووه كه شه‌قامه‌كانی سلێمانی زۆر جه‌نجاڵ بن و نه‌توانن ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه هه‌ڵبگرن، بۆیە ئه‌م شه‌قامه ١٠٠ مه‌ترییه گرنگه بۆ سلێمانی، قه‌ره‌باڵغیی شاره‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه، جیا له‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی شاره‌كه جۆرێکە کە دروستكردنی ئه‌م شه‌قامانه ئاسان نه‌بن، له خولی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگادا دووجار پاره بۆ ئه‌م شه‌قامه خه‌رج كراوه و هەر دەستی پێنەكرد، هه‌قه به‌دواداچوون بكه‌ن ئه‌و پاره‌یە بۆ كوێ چووە؟".
د. فه‌رهاد تۆفیق گوتشی: ”ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌قامه بكرێته‌وه، جووڵه‌ی بازرگانی له شاره‌كه زۆر ده‌بێت و ئاسانكاریی زۆر دروست ده‌بێت و جه‌نجاڵی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ناوخۆ كه‌م ده‌بێته‌وه، گرنگه چاودێری بكرێت و بچێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م پڕۆژەیە ئاسته‌نگیی زۆری هه‌بووه، له شێوه‌ی دیزایین له سنووری گۆیژه و له نزیك چاڤی لاند، شه‌قامه‌كه بچووك كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پارێزگار گوتی، نابێت شه‌قامه‌كه بچووك بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره و ده‌بێ چاودێریی پرۆژه‌كه به‌هێز بێت و له‌مپه‌ره‌كان لاببرێن، ده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م شه‌قامه، سوود له پرۆژه بازرگانییه‌كانی شه‌قامه‌كە وه‌ربگیرێت، چونكه ده‌وری شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری ده‌كرێ بكرێته پرۆژه‌ی گرنگ و سوودی بۆ شاره‌كه هه‌بێت، نه‌ك بكرێته موساته‌حه و بدرێته شه‌خس و خه‌ڵكی شاره‌كه و سوودی لێ نه‌بینن".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ هەروەها رای گەیاند: ”فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌ویی بازرگانیی نزیكی ئه‌م شه‌قامه، زیاتر له پاره‌ی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، بۆیه ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و نووسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مان له ئاستی كات و كوالێتیی پرۆژه‌كه چاودێری بكه‌ن“.
باسیشی لە ڕۆڵی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكە كرد و گوتی: ”به‌شداریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ند و كاردانه‌وه ده‌بێت و جێگای دڵخۆشی و ئومێده به‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ئه‌م شاره‌ی فه‌رامۆش نه‌كردووه، چونكه پێشووتر ره‌خنه هه‌بووه کە لووتكه‌ی حكوومه‌ت كه‌متر سه‌ردانی ئه‌م شاره‌یان كردووه، جدییه‌تیش له‌م پرۆژه‌یەدا گرنگه تا له ئاستێكی باڵاتر به‌شداری له‌م پرۆژه‌یه هه‌بێت، باشتره ئه‌مجاره مادام سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی به‌شداریی كردووه، بۆیه دەرفەتی سەركەوتنی پرۆژەكە و جێبەجێكردنی بە باشترین شێوە زۆرە“.
د. فه‌رهاد تۆفیق نەیشاردەوە كە "ئه‌م پرۆژه‌یه جۆرێك له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و ناكۆكییەی له نێوان پارته سیاسییه‌كان هه‌یه، به‌وه‌ی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان یه‌ك تیمه و ره‌هه‌ندێكی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت جیاوازی له نێوان شاره‌كاندا ناكات".
باسنيوز
