لە قەزای سۆران نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا دەكرێتەوە
لەمبارەوە كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕايگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكەكان، بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر بە پێویستمان زانی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرونا لە شاری سۆران بكەینەوە".
گوتیشی: "لەڕووی دابینكردنی پێداویستییە پزیشكیەكانەوە ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی چیتر تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرونا ڕەوانەی هەولێر نەكرێن و لە شاری سۆران چاودێرییان بكرێت".
ڕاشیگەیاند: ڤایرۆسی كۆرونا بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاو بووەتەوە و ڕۆژانە ژمارەی تووشبوان لە هەڵكشان دایە و هەر ئەمڕۆش لە شاری سۆران سێ كەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرونا بوون".
باسنيوز
