باخچەی ئاژەڵانی هەولێر دەکرێتەوە
محەمەد عومەر، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، ڕاىگەیاند: "بە پابەندبوونمان بە ڕێنوێنى و مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگای ھەولێر و دەستەی گەشتوگوزار، ماوەیەکی زۆر دەرگای باخچەی ئاژەڵانی هەولێرمان داخست، ئەوەش بۆ سەلامەتیی کارمەندانی خۆمان و ئەو کەسانەی سەردانی باخچەکەمان دەکەن".
گوتیشى: "ئەمڕۆ یهكشهممه 12/7/2020، بە پابەندبوون بە بڕیار و ڕێنوێنییه نوێیهکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، دەرگای باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە و پێشوازی لە سەردانیکاران دەکەین، مەرجی هاتنەوە ژوورەوەش پابەندبوونه بە بەستنی دەمامک و دەستکێش".
باسنیوز
