ڕێکخراوێکی ژینگەیی: سەد مەترییەکەی سلێمانی ڕێژەی سەوزایی دوو ھێندەی ئێستا زیاد دەکات
مەعرووف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، ڕایگەیاند: "ئێستا ڕێژەی سەوزایی لەناو شاری سلێمانی ١٩%یە کە پێویستە لە ڕێگەی چاندنی نەمام و زیادکردنی سەوزاییەوە زیاتر بکرێت".
ڕوونیشی كردەوە: "بەپێی دیزاینی شەقامە سەد مەترییەکەی سلێمانی کە دوێنێ شەممە 2020.7.11 بەردی بناغەکەی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دانرا، بەدەر لە شەقامەکە، ڕێژەیەکی باشیش دار و سەوزایی تێدایە کە بە ڕای ئێمە ڕێژەی سەوزایی دەگەیەنێتە دوو ھێندەی ئێستا، ئەوەش ڕێژەیەکی دڵخۆشکەرە و ڕۆڵێکی ئەرێنی لە جوانترکردنی ژینگە و پاککردن و جوانترکردنی سیمای شارەکەدا دەبێت".
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، ھیوای خواست کە لە دروستکردنی پڕۆژەکاندا ڕەچاوی سەوزایی و چاندنی دار و نەمام بکرێت کە بە دڵنییاییەوە ڕۆڵی ئەرێنیی خۆی دەبێت.
باسنیوز
