تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 14 هونەرمەند تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
نیاز نووری، سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ڕایگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرونا لە كوردستان، لەپێناو سەلامەتیی تەندروستی و گیانی هونەرمەندان و هاووڵاتیان تا ئێستا سەرجەم كارە هونەرییەكان وەستاون و هیچ كارێكی هونەری ئەنجام نادرێت".
گوتیشی: "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆروناوە لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا، 14 هونەرمەند تووشی پەتای كۆرۆنا بوون کە 12کەسیان لە شاری سلێمانی و دوو هونەرمەندیش لە شاری هەولێر تووش بوون. دوو هونەرمەندیش بە ناوەكانی "عەتا چاوشین"ی گۆرانیبێژ لە شاری سلێمانی و "فواد حەمەخان" كە شانۆكار بوو لە شاری چەمچەماڵ، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە"
ڕاشی گەیاند: "پێویستە هونەرمەندان خۆیان بپارێزن و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بكەن. بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەسەر ئەم نەخۆشییە زاڵ بین و بگەڕێینەوە نێو كارە هونەرییەكان".
باسنیوز
