سه‌فین دزه‌یى: كابینەی نۆیەم پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەوپێش بردووە
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، کابینەی نۆیەمی حکوومەت بە گرنگییەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دەڕوانێت.
سه‌فین دزه‌یى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند، له پاش ساڵى 2003 كه قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى نوێى عێراق جێگیر کرا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌ى فه‌رمى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان کرا.
سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاند، له ساڵى 2006ـەوە فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى دەرەوەی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوە و بووەتە هۆی بەرەوپێشچوونی ئاستی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه بە ئاماژەکردن بە ساڵێکی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رێکخستنەوە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان، بەشێکی سەرەکیی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.
سەفین دزەیی، کە لەسەرەتای کابینەی نۆیەم وەک بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەست بەکار بوو، ئاماژەی بە چالاکییەکانی فەرمانگەکەی لە ئاستی نێودەوڵەتی لە یەکەم ساڵی تەمەنی ئەو کابینەیەدا کرد، کە بەشێکیان بریتین لە؛
- هاوڕێیەتیکردنی سەرکۆماری عێراق بۆبەریتانیا
- هاوڕێیەتیکردنی سەرکۆماری عێراق بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرانی چەندین وڵات.
- سەردانی ئەمریکا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە
لە بەرنامەی فەرمانگەی پەیوەندییەکان دابووە سەردانی ئەوروپا بکات، بەڵام وەک دزەیی رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، رێگر بووە لەو سەردانە.
هەر لە ماوەی ئەم ساڵە، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و بەلجیکا سەردانی هەولێریان کردووە و لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کۆبوونەتەوە، ئەوەش دەرخەری ئەو راستییەیە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیی بە پەیوەندییەکانی دەرەوە دەدات و وڵاتانی جیهانیش بە گرنگییەوە لەو پەیوەندییە دەڕوانن.
سەفین دزەیی ئاشکرای کرد، کە ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان 14 نوێنەرایەتی لە وڵاتانی جیهان هەیە و هەوڵیش بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئاسیایی دەدات.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ئاماژەی بە سەردانەکانی سەرۆکی ەەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی بیانی لە میانەی ساڵێکی کابینەی نۆیەم کرد و رایگەیاند، له‌م ماوه كه‌مه‌دا، كابینه‌ى نۆیه‌م سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌م هه‌موو كێشه ئابوورى و ته‌ندروستییه‌ى ڕووى له جیهان و هه‌رێمى كوردستان كردووە، زۆر چالاک بووه.
رۆژی 10-7-2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، بەخشی.
باس‌نیوز
