سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دەكات

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ، سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020، سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "برای بەڕێز د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ، سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی براتان ئەحمەد ئیبراهیم میرزایۆڤمان پێ گەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".

Top