چوار تووشبووى كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ست دا

چوار تووشبووى كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی گه‌رمیان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، چوار تووشبووى په‌تاى كۆرۆنا له‌ سنوورى گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020، وریا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند: "چوار تووشبووى كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ست دا، كه‌ سێ ژن و پیاوێك بوون".

دوێنێ شەممه‌ 67 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کرا و چوار کەسیش گیانیان لەدەست دا.







باسنیوز
Top