وەزیری تەندروستی بۆ هاووڵاتییان: خۆتان و دەوروبەریشتان بپارێزن
دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی دەڵێ "رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پهتای كۆرۆنا تهنیا بە لایهنێك ناكرێت، داوا دەکەین هاووڵاتییان پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن و خۆیان و کەسانی دیکەش بپارێزن ".
سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، د. سامان بەرزنجی دەڵێ، رۆژانە لەگەڵ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تەندروستی.
ئەو هۆشدارییەی وەزیری تەندروستی لە ئامارەکانی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان سەرچاوە دەگرێت، چونکە ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەڵکشاندان.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا نۆ هەزار و 201 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 298 کەسیان چارەسەرکراون و 312 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
K24
