كارمه‌ندێكی دیكه‌ی ته‌ندروستی له گه‌رمیان به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی گه‌ریمان رایگه‌یاند، ئەرکان محمد مولود کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
گوتیشی: ئەرکان محمد کارمەندێکی دلسۆزی ماندونەناسی سەنتەری گورچیلە و تیمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بوو، لە کارەکەیدا توشی په‌تاكه ببوو، به‌ر له کەمێك گیانی لەدەستدا.
ئه‌مرۆ ئه‌مه دووه‌م كارمه‌ندی ته‌ندروستی گه‌رمیانه كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه و پێشتریش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دكتۆر سیروان محمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان رایگه‌یاند، دکتۆر عومەر حبیب، پزیشكێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
جێگای ئاماژه‌یه، تا ئێستا ژماره‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له گه‌رمیان گه‌یشته 35 كه‌س.
K24
