كەركووك.. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەك بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا
سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "دوێنێ هەینی 10/7/2020، د. حوسێن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "نەسر"، لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی "واستی" شاری كەركووك، لە كاتی تێكردنی بەنزین بۆ ناو مۆلیدەی ماڵەكەی، تووشی سووتان بوو و 80٪ی جەستەی سووتابوو.
گوتیشی: "ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەكەیەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا".
باسنيوز
