تەندروستی هەولێر بڕیارێکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانییەوە دەرکرد
لە بڕیارەکەی تەندروستی هەولێر کە تێیدا هاتووە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کار بڕیارماندا بە دەسپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە گشت بەرێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و بنکە و سەنتەر و دام و دەزگا تەندروستییەکان.
روونیشکراوەتەوە، کە دەوام بەڕێژەی ١٠٠% لە رۆژانی شەممە تاکو چوارشەممە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ١ی دوای نیوەڕۆ دەبێت و دووتی نێوان فەرمانبەرانیش نابێت لە دوو مەتر کەمتر بێت.
باسنيوز
