سایلۆی سلێمانی: کێشەی وەرگرتن و ھەڵگرتنی گەنمی جووتیاران چارەسەر دەکرێت
محەمەد حوسێن، بەڕێوەبەی گشتیی سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئێستا ھەریەکە لە سایلۆی رانیە و پیرەمەگرون و چەمچمەماڵ و سەیدسادساق تەواو بوون و دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی جووتیتارانی سنوورەکانیان و٨٠% ی کارکردن لە سایلۆی کەلاریش تەواو بووە و بڕیارە بۆ ساڵی داھاتوو گەنمی جووتیارانی سنووری گەرمیان وەربگرێت".
گوتیشی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سایلۆیەکیش لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە دروست بکات و دوای کاری پێویست و دابینکردنی بودجە، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
محەمەد حوسێن، ڕوونیشی کردەوە بە جێبەجێکردنی ئەو سایلۆیانە، لە سنووری پارێزگای ھەڵبجەو سلێمانی بەتەواوەتی گرفتی وەرگرتن و ھەڵگرتنی گەنمی جووتیاران چارەسەر دەبێت".
باسنیوز
