پارێزگاری سلێمانی: سوپاسی مەسرور بارزانی دەکەین

پارێزگاری سلێمانی: سوپاسی مەسرور بارزانی دەکەین
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە وتەیەکدا لە رێوڕەسمی دانانی بەددی بناغەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری شارەکە سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی شەقامەکە، کرد.

ئەمڕۆ شەممە 11-7-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی شارەکە دادەنێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، مەسرور بارزانی لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کابینەی نۆیەمی حکوومەت، پشتیوانیی دروستکردن و جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، کرد.












باسنيوز



Top