ئەفسەرێكی گەنج لە گەرمیان بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

ئەفسەرێكی گەنج لە گەرمیان بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ شەممە ١١ی ٧ی ٢٠٢٠، ڕائید دلێر جاسم، ئەفسەری نەوت و گازی گەرمیان، بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

لەمبارەیەوە مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی گۆڕان وێڕای سەرەخۆشیكردن لە خانەوادەی كۆچكردووەكە، ڕای گەیاندووە كە رائید دلێر جاسم هەڵسووڕاوی بزووتنەوەكە بووە.

بەپێی ئەو وێنانەی دەست كەوتووە، پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات، چەند ڕۆژێك دۆخی تەندروستیی ئەو ئەفسەرە ناجێگیر بووە.

تائێستا لە هەرێمی كوردستاندا هەشت هەزار و ٩٣٧ كەس تووشبی پەتای كۆرۆنا بوون كە شەش هەزار و ٢٣٠ كەسیان لە پارێزگای سلێمانین. لەم ژمارەیەش تەنیا سێ هەزار و ٢١١ كەس چاكبوونەتەوە و ٣٠٥ كەسیش كۆچی دواییان كردووە.














باسنیوز






Top