قەرەتەپە.. بەهۆی تەقینەوەك پێنج میلیشیای حەشدی شەعبی کوژران و بریندار بوون
لەمبارەوە حیكمەت حەسەن، ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی قەرەتەپە، رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە11/7/2020 لە سنووری شارۆچكەی قەرەتەپەی سەر بە خانەقین، بۆمبێکی چێندراو بە دوو ئۆتۆمبێلی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە."
گوتیشی: "بەهۆی ئەو تەقینەوەوە دوو میلیشیای حەشدی شەعبی كوژراون و سێ تریش بریندار بوون."
ناحیەی قەرەتەپە کە سەر بە قەزای خانەقینە و دانیشتوانی لە کورد و عەرەب و تورکمان پێکهاتوون، لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە داگیر کراوە و لە شارۆچکەیە ستەمێکی زۆر لە نەتەوەی کورد دەکرێت و سیاسەتی تەعریب هەر بەردەوامە و هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکەیان نییە و جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەو سنوورە زیادی کردووە.
باسنیوز
