ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/7/2020، په‌یجى فه‌رمیی ئیداره‌ى گه‌رمیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، ئه‌مڕۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1. ده‌وامی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له سبه‌ی 12/7/2020ه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه له رۆژی یه‌كشه‌مه تا چوارشه‌مه ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات ڕێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی ڕایی ناكرێت.
2. كردنه‌وه‌ی بازاڕ، شوێنه گشتییه‌كان، ماركێت، كافتریا، چێشتخانه، چایخانه، هۆڵه‌كانی له‌شجوانی، مه‌له‌وانگه و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێریی ورد ده‌كه‌ن.
3. مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌كان و پرسه و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
4. هاتوچۆی هاووڵاتییان و گه‌شتیاران له نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
5. ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به قایمقامه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنووری یه‌كه‌ی ئیداری‌یان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.
6. ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له هاووڵاتییانی سنووره‌كه ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاو بگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی خۆیان و هاووڵاتییان.
باسنيوز
