خورماتوو.. وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران درێژ كرایەوە
حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی خورماتوو رایگەیاند: "وا بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020 وادەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی سنووری خورماتوو و دەوروبەری كۆتایی پێ بێت، بەڵام ماوەی وەرگرتنی گەنم تا 15/7/2020 درێژ كرایەوە و جووتیاران دەتوانن تا ناوەڕاستی ئەم مانگە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی خورماتوو بكەن."
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خورماتوو، راشی گەیاند: "ئەم بڕیارە زۆر گرنگە بۆ جووتیاران، چونكە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و رێكارەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا، بەشێك لە جووتیاران نەیاندەتوانی لەو ماوەیەدا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی خورماتوو بكەن."
باسنیوز
