قایمقامى سۆران: ئه‌مڕۆ شه‌ش تووشبووى كۆرۆنا له سۆران و دیانا تۆمار كران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/7/2020، كرمانج عزه‌ت، قایمقامى سۆران له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه: "ئه‌مڕۆ شه‌ش تووشبووى كۆرۆنا له سۆران و دیانا تۆمار كران، كه له گه‌ڕه‌كه‌كانى گه‌ڵاڵه، نه‌هرى، بارزان و هه‌ندرێن بوون".
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هه‌شت هه‌زار و 937 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه، 305 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 211 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
