مونا قەهوەچی: پەرلەمان هەماهەنگیی باشی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان ڕای گه‌یاند له كابینه‌ى نۆیه‌م توانی به یه‌ك تیم ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه ببێته‌وه كه به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانىان گرتووه و پێویسته هه‌موو یه‌ك گوتار و یه‌كهه‌وڵوێست بین.
مونا قاوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هەرچەند چه‌ندین قه‌یرانى ناو‌خۆیى و ده‌ره‌كى ڕووبەڕوومان بوونەتەوە، ئه‌وه‌ى بۆمان روونه له‌م ساڵه‌دا توانرا هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان به‌شدار بن له كابینه‌ى نۆیه‌مدا و توانرا به یه‌ك تیم ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه ببنه‌وە كه به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانىان گرتووه".
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتیشى: "هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نۆیه‌مەوە هه‌وڵ هه‌بوو كه چه‌ندین پرۆژه كه بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانى كوردستان بخرێنە گەڕ و هاوکات په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ماهه‌نگى باشى هه‌بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى چاكسازى كه ئه‌م یاسایه خواستى خه‌ڵكى كوردستان بووە و به‌ته‌واوى پێكهاته‌كانەوه و یاساى چاكسازى خواستى هه‌ژاران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بووە، یاساى چاكسازى ده‌توانێت له كۆمه‌ڵێك قه‌یران ڕزگارمان بكات".
مونا قەهوەچی ڕاشى گه‌یاند: "بۆ ده‌ربازبوون له‌م هه‌موو قەیرانه، پێویسته هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به پێكهاته‌كانیشه‌وه شانبه‌شان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوهکان‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌مووان به‌یه‌ك تیم ده‌ست له‌نا ده‌ست هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م قه‌یران و كێشه و گرفتانه زاڵ بین".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان نه‌یارمان زۆره، بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارمان بێت له نه‌یاران، ده‌بێت هه‌موو یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌وڵوێستمان هه‌بێت و هه‌مووان هه‌وڵ و كۆششمان ئه‌وه بێت كه قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان پارێزرا بێت، چونكه قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته بۆ خه‌ڵكى كوردستان، ئه‌م قه‌واره‌یه به خوێنى شه‌هیدان و به شه‌ونخوونى هاتووەته كایەوە".
باس‌نیوز
