سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: چەند پڕۆژەیەكی گەورەی كاریگەر لەسەر هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان رای گەیاند، له ماوه‌ى ساڵێكی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا، كۆمه‌ڵێك كارى باش كراوە و چه‌ندین پلانى وه‌به‌رهێنانیش ئامادە كراوە.
محه‌مه‌د شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند: ”ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له ماوه‌ى ساڵێكی تەمەنی ئەم كابینەیەی حكوومەت، كۆمه‌ڵێك كارمان ئه‌نجامداوه، نزیكه‌ى ٤٣ مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنامان داوه كه زۆرترییان له كه‌رتى پیشه‌سازى و كشتوكاڵه“.
ڕوونیشی كردەوە كە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كاریگەری لەسەر كارەكانی ئەوان هەبووە و نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنانیشئ هێشتا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام ”ئێمه (٢١٩) پرۆپۆزەلی زۆرباشى وه‌به‌رهێنانمان په‌سه‌ند كردووه، له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌بنه پڕۆژه و نزیكه‌ى هه‌شت ملیار دۆلار سه‌رمایه‌یانه و 43 پرۆژه‌شمان موڵه‌ت داوه له ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا، نزیكه‌ى ٩٠٥ ملیۆن دۆلار سه‌رمایه‌یان بووه، ئه‌مانه هه‌موو له‌م ساڵه كراوه“.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوە كرد كە ئەوان كۆمەڵێك ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر و پلانی وەبەرهێنانیان ئامادە كردووە، ”خه‌ریكى نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنانین و پڕۆژەیەكمان بۆ یاساى وه‌به‌رهێنانئ ئاماده كردووه كه جارێكی‌تر یاساكە هه‌موار بكرێتەوه و پڕۆژەیاسایه‌كیترى كانزاییمان ئاماده كردووه“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەوان داواكاریی وه‌به‌رهێنانیان لە ئەورووپاوە پێگەیشتووە و داوای پڕۆژەیان لە هەرێمی كوردستان كردووە، ”له داهاتووشدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره ڕاده‌گه‌نێنین كه كاریگه‌ریی ئابووریى زۆرباشى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان“.
هەر لە لێدوانەكەیدا بۆ (باس‌نیوز)، محەمەد شوكری گوتی: ”له ماوه‌ى ساڵێكدا كارى زۆرباش كراوه له بوارى وه‌به‌رهێنان، ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخی نه‌وت و كێشه‌ى هاتۆچۆ نه‌بوایە، ده‌مانتوانى هه‌زاران هەلی وه‌به‌رهێنان بۆ خه‌ڵكى ناوخۆ و بیانى بڕەخسێنین، ئێستاش له قۆناغێكین خه‌ریكى دوو زۆنى پیشه‌سازین، هه‌فته‌ى داهاتوو له دهۆك به‌ردى بناغه‌ى داده‌نرێت“.
تیشكیشی خستە سەر شئەوەی كە لەگەڵ وەزارەتەكان هەماهەنگییەكی زۆر باشیان هەیە و ئەم كارانەی كردوویانە، بە هاوكاریی وەزارەتەكان بووە.
باس‌نیوز
