مەسرور بارزانی دەچێتە سلێمانی و بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری دادەنێت
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی ستراتیژی، سەردانی شاری سلێمانی دەكات.
بە پێی زانیارییەكان، كاتژمێر ٢:٣٠ خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری سلێمانی، بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری دادەنێن.
شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بە شەقامە لاوەكییەكانی پاڵیەوە ١٤٦ كیلۆمەترە و بڕیارە بە سێ قۆناغ جێبەجێ بكرێت كە قۆناغی یەكەمی ٣٢ كیلۆمەترە و بە سەرجەم قۆناغەكان، ٤٠٠ ملیار دینار لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ پڕۆژەكە تەرخان كراوە.
باسنیوز
