وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن زۆر زیاترە لەوەی رادەگەیەندرێ

وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن زۆر زیاترە لەوەی رادەگەیەندرێ


بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،زۆرینەی ئەوانەی تووشی پەتای کۆڕۆنا دەبن، سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرن بەو پێیە ئەوانەی توووشی پەتاکە دەبن زیاترن لەوەی کە ڕادەگەیەندرێن.

د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند:" بەپێی زانیاری و لێکۆڵینەوەکانمان ٨٠% ی ئەوانەی تووشی پەتای کۆڕۆنا دەبن ناچنە نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی تووشبوونیان پشتڕاستبکرێتەوە و چارەسەر و ڕێنمایی نەخۆشییەکەیان پێبدرێت، ئەوەش ئەوە پشتڕاستەدەکاتەوە کە ژمارەی ئەوانەی تووشی پەتاکە دەبن زۆر لەوە زیاترە کە ڕۆژانە ڕادەگەیەندرێت".

گوتیشی: "خۆشبەختانە نزیکەی ٩٧% ئەو کەسانەی تووشبووی پەتاکەن چاکبوونەتەوە و بەداخەوە تەنیا ٣% بۆ ٤%یان گیانییان لەدەست داوە".

دکتۆر خالس قادر باسی لەوەشکرد "لە دوو مانگی ڕابردوو لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ڕێککارەکانی خۆپارێزی تاڕادەیەک پشتگوێ خران ئەوەش وایکرد پەتاکە خێراتر بڵاو بێتەوە،بۆیە ڕایدەگەیەنین کە لە ئێستەدا بەرەو قۆناغی کۆتایی دەڕۆین ،ھاووڵاتییان بەردەوام بن لە خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستییەوە".







باسنيوز
Top