وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى دەرکرد
بەپێی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی خوێندنی باڵا کە تێیدا هاتووە: "پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتیکردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچووە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە".
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابوورى بەشداربووانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنها تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاست ئەنجامدەدەن، نرخی بەشداربوونیان لە ١٠٠ هەزار دینارەوە بۆ ٦٠ هەزار دینار کەمکرایەوە.
باسنيوز
