هەزاران دەروێش بەبێ گوێدانە ڕێكارەكانی پەڕینەوە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتنە نێو هەرێمی كوردستان
ئەو دەروێشانە كە ژمارەیان هەزاران كەس دەبێت، لە سنوورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە ڕێگەی دەروازەی باشماخ، بەبێ هیچ ڕێكارێكی یاسایی بۆ پەڕینەوە، هاتوونەتە نێو سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئەو كەسانەی ڤیدیۆكەیان تۆمار كردووە، باسی ئەوە دەكەن كە پێش ئەوەی بگەنە دەروازەی باشماخ، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەیان لێكراوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی تاوەكوو ئێستا ئەم زانیارییانەی پشتڕاست نەكردۆتەوە.
ئەو دەروێشانە بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرسە و بەخاكسپاردنی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەیانەوێت بە پێ بگەنە شاری سلێمانی كە ڕەنگە سبەی تەرمەكەی لە ئەمریكاوە بگاتەوە شاری سلێمانی.
باسنيوز
