وهزارهتى كارهبا ڕوونكردنهوهیهك بڵاو دهكاتهوه
ئهمڕۆ پێنجشهممه 9/7/2020، وهزارهتى كارهبا ڕوونكردنهوهیهكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "لەپێناو خزمەتكردنی قوتابییان و بەدەنگەوەهاتنی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە ڕۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابییان دەكات، هاوكات بە بڕیاری ئەندازیار كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا چەند هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت".
ههنگاوهكان بەمشێوەی خوارەوە دهبێت:
1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێ وەردەگرن.
2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لە رۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.
3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت.
4- دواى 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكار دەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.
باسنيوز
