وەزارەتی تەندروستی: تا ئێستا 400 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
لەمبارەوە محەمەد قادر خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕايگەیاند: "تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو كارمەندانی تەندروستی ڕۆژانە لە تەشەنەكردندایە و تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان، 400 كارمەند و پزیشكی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
ڕاشی گەیاند: " لەنێو كارمەنداندا حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەیە کە شوفێرێك، كارگوزارێك و لە شاری سلێمانیش كارمەندێكی ئیدارە و پەرستارێك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە کە ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی تەندروستی هەتا ئێستا چوار كەسە".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی:" هۆكاری تووشبوانی كارمەندانی تەندروستی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان دەچنە نێو نەخۆشخانەكان و چارەسەری تووشبوانی كۆرۆنا دەكەن و بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبوان زیاترە".
باسنيوز
