لە هەولێر شەقامێکی نوێ دروست دەکرێت
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە یاوەریی جێگری سەرۆکی شارەوانی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 30 مەتریی گەڕەکی فەرمانبەرانی بەسەر کردەوە، پرۆژەکە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار لە گەڕەکی فەرمانبەران دەست پێکردووە، بەگوژمەی 108 ملیۆن و 810 هەزار دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت".
درێژیی پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجایە و ماوەی 75 ڕۆژ بۆ تەواوکردنی تەرخان کراوە، بە تەواوبوونی پرۆژەکە جەنجاڵی لەو شوێنە نامێنێت و کارئاسانیی زۆر دەکات بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان.
باسنيوز
