هەولێر.. بەشی هەناسەدانی دەستكرد لە نەخۆشخانەی كۆماری بۆ تووشبوانی كۆرۆنا تەرخان كرا

هەولێر.. بەشی هەناسەدانی دەستكرد لە نەخۆشخانەی كۆماری بۆ تووشبوانی كۆرۆنا تەرخان كرا
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوونی هاووڵایتان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر، بەشی هەناسەدانی دەستكرد لە نەخۆشخانەی كۆماری لە شاری هەولێر تەرخان كرا بۆ ئەو كەسانەی حاڵەتی تەندروستیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ناجێگرە.

لەمبارەوە د. بژار گوتەبێژی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕايگەیاند: "بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی كۆماری بەشی هەناسەدانی دەستكرد تەرخان كراوە بۆ ئەو كەسانەی كە تووشی کۆرۆنا بوون و پێویستیان بە هەناسە دانی دەستكردە".

گوتیشی: "حاڵەتەكان لە هەڵكشاندایە و شوێنەكانی‌تر خەریكە جێگا نامێنێت و تووشبوان زیاتر پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكردە، چونكە حاڵەتەكان لە مەترسیدایە. لە بەرنامەشدایە كە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ئامادە بكەین و لە حاڵەتی لەناكاو.

لەبارەی هۆكاری هەڵكشانی ڕێژەی تووشبوان ڕای گەیاند: "هاووڵاتیان سستیان نواندووە لە جێبجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزراتی تەندروستی، بەركەوتن زۆر بووە، دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن و رێژەی تووشبوان و مردن زۆر زیاتری كردووە".












باسنيوز



Top