ئایدن مەعرووف: لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتدا هەموان وەك یەك تیم كار دەكەن
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایده‌گه‌نێت کە له سه‌ره‌تاى دورستبوونى كابینه‌ى نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، سەرجەم لایەنە بەشدارەکان وەک یەک تیم کاریان کردووە و جەختیش دەکاتەوە کە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا رێگە نەدراوە گرژییە سیاسییه‌كانى نێوان حزبه‌كان بێتە نێو كاری حكوومەتەوە.
ئایدن مه‌عرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاند: "له‌م كاته سه‌خته‌ى كه ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، له بوارى ئابوورى و تەندروستییەوە گرنگە کە ئه‌وانه‌ى له‌ناو حكوومەتدان، به یه‌ك تیم كار بكەن هەروەك چۆن بە یەك تیم كارمان كردووە و بەردەوام لەو یەک تیمییە کە ئەمە بە تەواوی لە کارکردن لەسەر یاسای چاکسازی ڕەنگیدایەوە، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى زۆر گرنگ بوو له سه‌ره‌تاى دورستبوونى ئه‌م كابینه‌یه‌ی حکوومەتەوە".
ڕوونیشی كردەوە كە خه‌ڵك له‌وانه‌یه پرسیار بكه‌ن و بڵێن، بۆچى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا باسى یاساى چاكسازى ده‌كات؟ لە راستیدا ئه‌م یاسایه خۆى ڕه‌هه‌ندى نیشتمانى و مرۆیی هه‌یه، گۆڕانكاری له‌سه‌ر تەواوی سێكته‌ره‌كان ده‌كات، له قۆناغێكى سه‌ختیش ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كرا، هەروەها ”حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان نه‌یهێشت گرژییه سیاسییه‌كانى نێو حزبه‌كان بێته نێو حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگ بوو".
سەبارەت بە گرنگیدان به پێكهاته‌كان له كابینه‌ى نۆیه‌م، ئەو وەزیرە كە لە پشكی پێكهاتەی توركمان لە پۆستەكەی دایە، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”دانانى وهزێرێك بۆ پێكهاته‌كان له‌م كاته زۆر گرنگ بوو كه نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كات له كاروبارى حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش گرنگیدانە به پێكهاته‌كان و پاراستنى مافه‌كانیان، ئێمه‌ش وه‌ك پێكهاته‌كان ده‌نگى خۆمان هه‌یه، ئەمە بڕیارێكى زۆر بوێرانه بوو و جەختکردنەوەیە لە پێكه‌وه‌ژیان له هەرێمی كوردستان و نیشانەی گرنگیدانە بە سەرجەم پێکهاتەکان و پاراستنی مافەکانیان".
ئایدن مەعروف نایشارێتەوە كە له سه‌ره‌تاى پێکهێنانی کابینەی نۆیەمەوە چەندین كێشه هاتوونه‌ته بەردەمیان، بە تایبەتیش لە ڕووی تەندروستی، ئابووری و كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ، بەڵام ”هێشتا هه‌نگاوى باش نراوه".
دووپاتیشی كردەوە: ”کابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی داوە کە هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ژێر یه‌ك چه‌تر كۆبكاته‌وه بۆ خزمه‌تكردنى هەرێمی كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپه‌كان. گه‌شبینیش له داهاتوودا هه‌نگاوى جددیتر ده‌نرێت و هه‌مووان به یه‌ك تیم له‌م كابینه‌یه خزمه‌تى خه‌ڵكى هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ین".
باس‌نیوز
