سەلاحەدین دەمیرتاش: ئاكەپە لە یەكەم هەڵبژاردنی داهاتوودا تووشی شكستێكی گەورە دەبێت
دەمیرتاش كە لە ٤_١١_٢٠١٦ ەوە لە گرتووخانەی ئێدرنە زیندانی كراوە، لە پێگەی خۆی لە تویتەر بۆچوونی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا بڵاو كردووەتەوە.
دەمیرتاش پێی وایە، ئاكەپە لە هەلبژاردنی داهاتووتووشی شكست دەبێتەوە و ئیدی ناتوانێت بەتەنیا توركیا بونیاد بنێتەوە، بۆیە پێویستە ئەڵتەرناتیڤێكی بەهێزی بۆ دابنرێت.
دەمیرتاش لە درێژە نووسیویە: "ئۆپۆزسیۆنی توركیا لەبەردەم بەرپرسیارییەتێكی گەورە دایە و ئیدی دەبێت خۆی بە نزیك لە كورسی دەسەڵات ببینێت، چونكە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئاكەپە شكست دەهێنێت. دەبێ ئۆپۆزسیۆن راستەوخۆ بچێتە ناو خەڵك و لەگەڵ میدیا و كەسە ئەكادیمییەكاندا گفتوگۆ لەو ڕووەوە بكات".
بەپێی بۆچوونی دەمیرتاش، هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ توركیا زۆر مێژوویی و گرنگ و بە بایەخ دەبێت، چونكە هەلێكی زێڕین دێتە پێشەوە بۆ بونیادنانی دیموكراتی.
باسنیوز
