پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
لە راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆکدا هاتووە "ئەمڕۆ 8ی تەممووزی 2020 پێنج نەخۆشی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەتەوە و دوای پشکنین بۆیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک تەنیا 58 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
لە سنووری پارێزگای دهۆک تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەشت هەزار و 134 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 868 کەسیان چاکبوونەتەوە و 271 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
