داوایەک ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە دەکرێت کە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیووە
د. لوقمان عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتیی تۆماركردنی خانووبه‌ره، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند: "به‌شێكی زۆری یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون به گرێبه‌ستێك له نێوان كڕیار و وه‌به‌رهێنه‌ر فرۆشراون، گرێبه‌سته‌كه هیچ به‌هایه‌كی یاساییان نییه و كڕیار ناتوانێت هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ك به موڵكه‌یه‌وه بكات".
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی تۆماركردنی خانووبه‌ره دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر كڕیاره‌كان بیانه‌وێت ببنه خاوه‌نی راسته‌قینه و یاسایی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه پێویسته له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره تۆمار بكرێت".
هەروەها ئەوەشی خستە روو، کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاریی زۆری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه و به نرخێكی ره‌مزی زه‌وییان بۆ ته‌رخان كردووه، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر شانیانه جێبه‌جێی بكه‌ن و ده‌شڵێت: “ئێستا هیچ بیانوویه‌كییان نییه كه نه‌یه‌ن و كاری پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن و سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره نه‌كه‌ن و كاره ته‌كنیكی و یاسایی خۆیان ته‌واو نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه به ناوی كڕیاره‌كان بكه‌ن، چونكه مافی خۆیانه“.
باسنيوز
